بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەدی حاتەم ئەندامی پێشووی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: لایەنی شێعە دەتوانێ لە رێگای ڕێککەوتنی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شێعە و رەوتی سەدر دەسەڵاتی خۆی وەربگرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە وائێل رکابی یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: دۆخی سیاسی ئێستا پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و دەرچوون لە بنبەستی سیاسییە.
ئەو هەروەها راشیگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە شاندی هاوئاهەنگی شێعە یەکێک لە رەهەندە سەرەکییەکانی دەوڵەتی داهاتوو دەبێت.
Your Comment